Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 10, 2023

“دوای ئەوەی هاتینە کەمپی واشۆکان لە رۆژئاوای حەسەکە، بڕیارمدا چیتر پشت بە کەس نەبەستم و کارێکی تایبەتی خۆمم هەبێت. ئێستا لەگەڵ کچ و کوڕەکەم لە کەمپەکەدا خواردن دروست دەکەین و گۆشت و کەباب دەفرۆشین. سەرەتا خەڵک گاڵتەیان پێدەکردم، دواتر کە بینیان سوودی هەیە و دەتوانم بژێویی ژیانم دابین بکەم، ژنانی تریش لە کەمپەکە دەستیانپێکرد و ئێستا کاری خۆیان هەیە. داوا لە هەموو ژنەکان دەکەم کار بکەن و بژێویی خێزانەکەیان دابین بکەن.”