Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 4, 2023

“١٠ ساڵ پێش ئێستا هاوسەرەکەم چوو ژنی هێنا و منی بەجێهێشت. خۆم و کوڕەکەم تووشی شێرپەنجە بووین، کوڕەکەم مرد بەڵام من مام. حەوت ساڵە بۆ ئەوەی دەست بۆ خەڵک رانەکێشم، خەریکی کاری سێوی مێخەکڕێژم و لە مەیان ئیقباڵی سنە دەسفرۆشی دەکەم. زۆربەی خەڵکی سنە دەمناسن و لە کارەکانم دەکڕن و دەیبەنە ئوروپا. زستان لەبەر سەرما زۆر عەزیەت دەخۆم و هاوینیش لەبەر گەرما، بەڵام خۆشحاڵم چون چەند ژنی دیکەش بەهۆی منەوە کار دەکەن و دەستکردەکانیان بۆ دەفرۆشم.”