Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 26, 2023

“لە منداڵییەوە لەم قاوەخانەیە کار دەکەم و لە باوکمەوە بۆم ماوەتەوە. ئەو ٧٠ ساڵ لەمەوبەر بە قوڕ و دار دروستیکردووە. ئەم قاوەخانەیە بووە بە شوێنێکی سەرەکی بۆ خێزانەکانی عامودا، رۆشنبیران، دکتۆر و جوتیاران کە تیایدا کۆدەبنەوە و هەروەها ئێستا بووەتە شوێنەوارێکی کۆن لە شارەکە. قاوەخانەکە دەستکاری ناکەم و نوێی ناکەمەوە، چونکە بۆنی باوکمی پێوەیە و بەشێکە لە رابردوو و سەردانکەرانیش بەمشێوەیە بەدڵیانە. ناتوانم لە قاوەخانەکە دووربکەومەوە لەبەرئەوەی بەشێکە لە من و شوناسم، دوای مردنیشم بەجێیدەهێڵم بۆ منداڵەکانم.”