Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 12, 2023

“عوسمان کێمنەیی یان عوسمان هەورامیم پێدەڵێن، ساڵی ١٩٣٦ لە ئاوایی کێمنە لەدایکبووم. تەواوی بنەماڵە و تیر و تایفەم دەنگخۆشبوون و گۆرانیان دەگووت. من لە بەشی هەورامانی لهۆنم بەڵام وەکو شوناسنامەی گۆرانی هەورامی و سیاچەمانەی هەورامان لێم ناو ئەبرێت. لەمنداڵییەوە حەزم بە گۆرانیوتن بووە بەڵام ساڵی ١٩٦٤ دوای بڵاوکردنەوەی یەکەم گۆرانیم لەڕادیۆی کرماشان ناسرام. ناتوانم بڵێم چەن گۆرانیم وتووە چونکە کەس نەبوو کۆی بکاتەوە و خۆشم هیچ سەوادم نییە و خوێندن و نووسین نازانم. لە ساڵانی ١٩٥٦ی میلادی کە زەبت هاتە مەنتەقەکەمان و نەواریان تومار دەکرد، ئەگەر رۆژێک حەوت سەعات گۆرانیم وتبێت خودا دەزانێت ئەکاتە چەن گۆرانی. بەڵام ساڵی ١٩٩٢ دەرمانخوارد کرام و بەداخەوە دوای ئەوە ئیتر نەمتوانی گۆرانی بڵێمەوە”