Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 6, 2023

“بۆ نیو سەدە دەچێ پەڕەچیم لە خانەقین، چەندجارێک ویستوومە وازبهێنم، بەڵام خۆشەویستی موشتەرییەکانم وایان کردووە بەردەوامبم. خێزانی وا هەیە هەموو ساڵێک دۆشەک، لێف و سەرین لای من دەکڕێ یان نوێی دەکاتەوە. ئەوان ڕاهاتوون لەگەڵ ئەو شتە سروشتییانە، بەڵام بەداخەوە وردە وردە خەڵک مەیلی لە هیچ شتێکی خۆماڵی نەماوە، کەلوپەلی بیانی زۆر هاوردە دەکرێ و خەڵکیش تا ئەوانە هەبن ئامادە نین چەندین ڕۆژ چاوەڕێی شتی دەستکرد بکەن. کاری ئێمە ماندووبوونی جەستە و مێشکی تێدایە، هەموو کات مێشکت ماندووە چونکە دەبێ ئاگات لە دانە بە دانەی ئەو تەقەڵانە بێت کە لێیان دەدەی. چاویش لەولاوە بوەستێ کە تەرکیزی وردی دەرزی و سوژن وێرانی دەکات. هەستم بەوە کردووە چاوەکانم تەواو هێزیان لێ بڕاوە، بەڵام ئیتر ئەوە ژیانە و پڕە لە مەشەقەت، هەتا ئێرەم هێناوە تازەش ئیتر دەبێ لەگەڵی بڕۆم.”