Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 2, 2023

“وەختێ لە تارانەوە گەڕامەوە بۆ هەورامان بە دوای گۆڕانکاری بووم لە بواری کارە دەستییەکان. سەرەتا پێشوازیم لێنەکرا و دژبە من وەستان، بە یەکەم کارەکانم کە وەکو پێشانگایەک لە گوند دامنا پێیاندەگوتم من بەم کاری دارتاشینە خەریکی بت دروستکردنم و بتپەرەستی ڕەواج ئەدەم. ئەوکاتە بەنداو دروستدەکرا و خەریکبوون هەموو جێگەیەکیان هەڵدەتەکاند، دەستمکرد بە جەمکردنەوەی دارەکان بە بن و ریشەوە و کارم لەسەر دەکردن. وردە وردە کارەکانم لە نێو مەردم داکەوت و حەزیان لێکرد، ئێستە خەڵک خۆیان دارێک دەبینن دەینێرن بۆم و ئەڵێن کە بۆ کارەکانم بە کاری ببەم.”