Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

2/10/2024

لێرە، لە گوندی شێنێ لەدایک بووم. نازانم تەمەنم چەندە، بەڵام وەک دەوترێت لە زەمانی مەلیک فەیسەڵ لە دایک بووم. ناوم عەوڵایە، خەڵکی گوندەکە بە مام عەوڵا بانگم دەکەن. لێرە گەورە بووم، هەر لێرە فێری کشتوکاڵ بووم و لێرەش هاوسەرەکەم کۆچی دواییی کرد. منداڵەکانم داوام لێ دەکەن بڕۆم لە شار لەگەڵیان بژیم، بەڵام من بە هەوای ئەم کوێستانە دەژیم و نانی من لەم خاک و ئاوە دەردێت. گەر ڕۆژێک ئەم کێوانە نەبینم، هەست بە دڵتەنگی دەکەم. ئێرە نیشتمانی منە تا ژیانم کۆتایی پێ دێت.