تشرینی یەکەم
23
2024
0 Comments
لە: خەڵکی باشوور
23/10/2024
ئەو کەسانەی کارە دەستییەکانم لێدەکڕن گەر بزانم بۆ دیارییان دەوێت، ئەوا هەتا بتوانم پارەیەکی کەمتریان لێ وەردەگرم، چونکە دەمەوێت ئەم کلتورە لە وڵاتەکەم زیندوو بکەمەوە. ئێمەی کورد، میللەتێکی زۆر بەخشندەین، ئەمەش پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان جوانتر دەکات، هەربۆیە منیش دەمەوێت دەستم لە جوانکردنی ئەو پەیوەندییەدا هەبێت .
ناوم چاپوکە، چەندین ساڵە ئەمکارە لە شارۆچکەی کۆیە بۆ دڵخۆشی خۆم دەکەم و ماوەی چەند ساڵێکە خانەنشین بووم، ڕۆژانە دێم بە دەستی خۆم ئەم شتە بچکۆلانانە دروست دەکەم، دانیشتن لە ماڵەوە ماندووم دەکات. كڕیارەکانم خوێندکارەکانن، یان بە زۆری ژنانن. چونکە ئەوان زیاتر گرنگی بە جوانی ماڵەکان دەدەن. شوێنەکەم بچکۆلەیە، بەڵام دڵخۆشییەکی زۆر لە دڵی مرۆڤەکاندا دروست دەکات