Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

6/11/2024

وەک هەر ژنێکی تری ئەم کۆمەڵگەیە لە ژیانمدا هیچکات حەزم نەکردووە لە ماڵەوە کاربکەم و کارم تەنها یارمەتیدانی خێزان و خواردن دروستکردن بێت. من ویستوومە دەستی خۆم لە گیرفانی خۆمدا بێت، ڕام وایە ژنێک دەتوانێت ماڵێکی گەرم و ڕازاوەی هەبێت و خاوەنی کاری خۆی بێت. بەڵام ئەمە بۆ من قورسە کە لە شارێکی بچووکی وەک مەریواندا بژی.

ناوم نگین فەتاحیە، پێشتر دووکانێکی بچووکی جوانکاریم هەبوو، بەڵام وازم لەو کارە هێنا و ئێستا شوێنێکم بۆ شۆردنی ئۆتۆمبێلەکان داناوە و بە هۆیەوە خەڵکانێکی زۆر ڕۆژانە سەردانم دەکەن، تەنانەت لە بەر زۆری کارەکە چەند کەسێکی تریشم دامەزراندووە .