Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

11/12/2024

من، نازەنین حەمەڕەحمان، ساڵی ١٩٧٢ لەدایک بووم. خاوەنی (چێشتخانە و کەبابخانەی دیار)م لە هەورامان. ماوەی چوار ساڵە هاوکاریی هاوسەر و منداڵەکانم دەکەم. لەناو سروشتە جوانەکەی گوندی (بەڵخە)دا، چێشتخانە و کەبابخانەیەکی وەرزیمان دروست کردووە. شوێنەکەمان، سیمایەکی کولتووریی ناوازەی هەیە. جیاواز لە خواردن و کەبابی بە تەمام، سروشتی شوێنەکە وایکردووە ببێتە ناوچەیەکی گەشتیاری و ڕۆژانە گەشتیارێکی زۆر سەردانمان دەکەن. لێرە، میوانەکان خزمەتێکی زۆر باش دەکرێن و باشترین خواردنی ناوچەکەیان پێشکەش دەکرێت.

لە دروستکردنی ئەم چێشتخانەیەدا هەوڵمان دا سوود له بەردی ناوچەکە وەربگرین، تا بە شێوازێکی ناوازە چێشتخانەکە دروست بکەین. هیوادارم لەهەر شوێنێک، کاتێک پڕۆژەیەک، یان شوێنێکی باشتر دروست دەکرێت، لە سەرەتادا، بیر لە لایەنی کولتووریی و نەشێواندنی سیمای ناوچەکە بکرێتەوە.