کانوونی دووەم
22
2025
0 Comments
لە: خەڵکی ڕۆژهەڵات
22/1/2025
مام تۆفیق، خاوەن پێداویستیی تایبەتە. تەمەنی ٨٤ ساڵە. نزیکەی ٥۰ ساڵە لە شارۆچکەی (حەسەنئاوا)ی سنە، سەرقاڵی چاککردنەوەی چرای نەوت و سەماوەر و پڵیتەدانی زۆپایە. وەک وەستایەکی کارامە و دەستڕەنگین دەرکەوتووە و تا ئێستا لەسەر پیشەکەی بەردەوامە. لە پاڵ کاری چراسازی، وەک پزیشکێکی میللیش کار بۆ ئەو کەسانە دەکات کە ناوکیان کەوتووە و ناوکیان بۆ دەگرێتەوە. گەرچی مام تۆفیق نابیستە، بەڵام بە زمانی ئاماژە لە دواکاری کڕیار و چارەخوازەکان تێدەگات و پەیوەندییەکی زۆرباشی لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا دروست کردووە.