ئازار
26
2025
0 Comments
لە: خەڵکی ڕۆژهەڵات
26/03/2025
لە كاری کۆڵبەریدا، ئازار و زەحمەتێكی زۆرم چەشت، بۆیە بڕیارم دا واز لەو ئیشه قورس و گرانە بهێنم. بە یارمه‌تی دۆستان و به پاڵپشتی خێزانەکەم، دەستم كرد بە کاری هونەری پەیکەرسازی.
ناوم عومەر پزشکییانە، خەڵکی گوندی (کۆڵان)ی سەر بە شاری مەریوانم. تەمەنم ٤٣ ساڵە و خاوەنی دوو منداڵم. ئه‌و دارە وشکانەی خەڵکی وەک خاشاک فڕێی دەدەن، من کۆیان دەکەمەوە و پەیکەریان لێ دروست ده‌كه‌م. ئێستا کارەکەمم زۆر خۆش دەوێت و به چێژه‌وه ورده‌كاری تێدا ده‌كه‌م. ئەمەش وایکردووە له ناوخۆی وڵات و بگره له ده‌ره‌وه‌ش، داواکاری لەسەر په‌یكه‌ره‌كان هەبێت. چەندین پێشانگەی تایبه‌تیم کردووه‌ته‌وە و بە باشی پێشوازییان لێ کراوە. بژێوی ژیانم بە فرۆشتنی بەرهەمە هونەرییەکانم دابین ده‌كه‌م و خولیای ئەوەم بەم نزیکانە، لە وڵاتی ئیتاڵیا، پێشانگەیەکی تایبه‌تی بکەمەوە.