نیسان
23
2025
0 Comments
لە: خەڵکی ڕۆژهەڵات
23/04/2025
چیرۆکی کوردێكی ڕۆژهەڵات
لەمێژە پەیوەندیم بە پیشەی (دار)ەوە هەیە، باوکیشم هەر ئەم کارەی کردووە و دارفرۆش بووە. لە منداڵییەوە لەناو ئەم کارەدام.
ناوم (شەرارە ڕەحمانی)یە، لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایک بووم، بڕوانامەی پەیکەرسازی و شێوەکاریم هەیە. چەندین ساڵە لە لای زۆرێک لە مامۆستایانی پایەبڵندی سنە، کاری وێنەکێشانم ئەنجامداوە، ماوەی پێنج ساڵیش دەبێت سەرقاڵی ئەم کارەم و چەندین خولی تایبەتیم بینیووە.
نزیکەی سێ ساڵە، کارگەیەکم دامەزراندووە، کە تێیدا تابلۆی هونەری، پەیکەر و کاری تەختەگەری وەک شەترەنج و زۆر کاری دەستی دیکەی تێدا دروست دەکەم. ئامانجی گەورەترم هەیە، ئارەزوو دەکەم کاری جوانتر ئەنجام بدەم و زیاتر بچمە پێشەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کارگەیەکی گەورەتر لەمەی ئێستا دابمەزرێنم.