28/05/2025
چیرۆکی کوردێکی باشوور
پیشه‌ی ناڵبه‌ندی یه‌كێكە له پیشه ده‌گمه‌نەکان، مێژووییه‌كی کۆنی له ناوچه‌کانی كوردستاندا هەیە، بە تایبەت له ناوچه شاخاوییه‌كان، بەهۆی ئەوەی هێشتا زۆرێک لە وڵاخه باربه‌ره‌كان له‌و ناوچانه‌دا بوونی ماوه، بۆیە خه‌ڵكانێك وەک كار و كاسپی سوود لە پیشه‌ی ناڵبه‌ندی وەردەگرن.
ناڵکردن، بۆ پاراستنی سمی وڵاخه باربه‌ره‌كانە، کە ئەوەش به چه‌ند قۆناغێکی جیاواز ئەنجام دەدرێت، هەر بۆیە هەندێ جار گۆڕینی ناڵی وڵاخەکان لەسەر زۆری و كه‌میی ڕۆیشتنی وڵاخه‌كه وەستاوەتەوە، کە وا دەکات دووبارە ناڵ بكرێنەوە. ئه‌و وڵاخانه‌ی ناڵ ده‌كرێن وه‌ك (هێستر، ئه‌سپ، ماین، گوێدرێژ و… هتد).
من ناوم (فه‌تاح حەسەن نادر)ە، ته‌مه‌نم ٦٥ ساڵه و خه‌ڵكی گوندی گریانه‌ی هه‌ڵەبجه‌م، ئێستا له هه‌ڵەبجه‌ی شه‌هید نیشته‌جێم و بۆ ماوه‌ی ٤٠ ساڵه پیشه‌ی ناڵبه‌ندی ده‌كه‌م و له باوكمه‌وه ئەو پیشەیەم بۆ ماوەتەوە، زۆرکات له ناوچه شاخاوییه‌كان و ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌رسنوری نێوان وڵاتی عێراق و ئێرانن کار دەکەم.