Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - North 01

July 12, 2020

“٩٢ ساڵی ژیانم لەسەر ئەم خاکە بەسەر بردووە، لێرە گەورەبووم و پیر بووم. باوکم، باپیرم و باپیرە گەورەشم هەر لەم گوندەدا ژیاون و منداڵیشیان لەسەر ئەم خاکە بەڕێکردووە، خۆشم تەمەنم هەمووی لێرە بەڕێکرد. جاران ڕەوشی گوندەکە زۆر باشبوو، ئاو زۆربوو، میوەهات زۆربوو، لێرە خۆمان خاوەنی ئەم خاک و خۆڵەبووین. ئێستا کێشەی کەمی ئاومان هەیە، هەموو شوێنێک مزەخەی ئاوی لێدراوە. دوای دروستبوونی کێشەی ئاو لە گوندەکامان، زۆرینەی گەنجەکان بەرەو شارەکانی رۆژئاوای تورکیا کۆچیانکرد و لەوێ کاردەکەن. ئێمە کە تەمەنمان بەسەرچووە و پیربووین، هەموومان لەم گوندە بەتەنها ماوینەتەوە. من ١٠ منداڵم هەیە، جگە لە کوڕە گەورەکەم، ئەوانی دیکە هەموویان لە شار دەژین، هیچ کەس ئیتر لێرە ناژی. هەموو ڕۆژێک سەردانی باخ و باخاتەکان دەکەم و هاوڕێم زۆرە لێرە. ئاواتەخواز بووم منداڵەکانم و نەوەکانم لێرە بوونایە، بەڵام دیارە ئەو تەمەنەی ماومە لێرە بە یادی ڕابردوو و یادی منداڵەکانم و نەوەکانم بەڕێ دەکەم.“