03/05/2025
لە گوندەکانی (پشدەرە ڕەقە)، لەو شوێنەی چیاکان ڕووی ئاسمان دەگرن و زەوی باوەشیان بۆ دەکاتەوە، شوانێکی تەمەن ٥٤ ساڵی بە ناوی (مام ڕەسوڵ) دەژی. مام ڕەسوڵ، بەشێکی تەمەنی لەم شاخەکانەدا بەسەر بردووە و ڕازەکانی ژیانی لەگەڵ مەڕوماڵاتەکانیدا تۆمار دەکات. لە پشت ژیانی شوانی مام ڕەسوڵەوە، فەلسەفەیەکی قووڵ هەست پێ دەکرێت کاتێک هەموو بەیانییەک، لەگەڵ دەرکەوتنی تیشکی خۆر لە لوتکەی چیاکانەوە، لەماڵ دێتە دەرەوە و دەنگی زەنگوڵەی ئاژەڵەکانی بەناو دۆڵەکاندا بڵاو دەکاتەوە و گوێ لە دەنگی باڵندە و هاژەی ڕووبارەکانیش دەگرێت.بۆ مام ڕەسوڵ، کاری شوانی تەنها پیشەیەک نییە، بەڵکو جۆرێکە لە هەستکردن بە ئازادی لە باوەشی سروشتدا و بەهۆیەوە دەتوانێت خەمەکانی بە با بدات. ئەو ئارامی و دڵنەواییە سروشتییە، مەرهەمێکە بۆ ساڕێژبوونی برینە دەروونییەکانی.مام ڕەسوڵ خۆی دەڵێت: کاتێک لەگەڵ مەڕوماڵاتدا دەچمە چیاکان، سروشتی جوان دەبینم و هەوای پاک هەڵدەمژم، دڵم پڕ لە شادی دەبێت. شوانی، دەرمانی هەموو دەردەکانە و ئاوەز لە پەژارە ڕزگار دەکات. من ژیانکردنم لەگەڵ مەڕوماڵاتدا لە هەموو شتەکان پێ خۆشترە. ...