August 1, 2021
“ئه‌وكاته‌ى ته‌مه‌نم 11 ساڵ بوو، له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤى سه‌یرى یارى كاراتی و كۆنفۆم ده‌كرد. هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رده‌مە نه كه‌ناڵی ئاسمانى هه‌بوو نه تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى، زۆرجار له شه‌ودا سه‌یرى فیلمى كۆرى و یابانیم ده‌كرد، له دڵی خۆمدا خۆزگه‌م ده‌خواست منیش به‌م هونه‌رە ئاشنابم. قه‌ت لەبیرمناچێت دایكى خوالێخۆشبووم به فهردە و په‌ڕۆ هاوشێوه‌ى بالیفێكى بۆ دروستده‌كردم له سه‌قفى ماڵه‌وه‌م ده‌به‌ست و رۆژانه دوو بۆ سێ كاتژمێر راهێنانم دەكرد. تاوەکو واى لێهات به ده‌نگهه‌ڵبڕین و چوونە ناو قوڵایی یارییه‌كه دراوسێكانیشمان ئه‌یانزانى من شه‌یداى ئەو یارییه بووم. ساڵی 1999 له‌سه‌ر ده‌ستى دوو راهێنه‌رى خاوه‌ن كه‌مه‌ربه‌ندى ره‌ش زیاتر له ساڵ و نیوێك له‌ژێر ده‌ستى ئه‌وان یارى كۆنفۆ و كاراتیم ده‌كرد. دواتریش هه‌ردووكیان ماڵیان گواسته‌وه چوون بۆ هه‌ولێر. ئێمه زیاتر له 20 یاریزان بووین بێ راهێنه‌ر ماینه‌وه. جێگه‌ى داخه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ته‌نیا تۆپى پێ به وه‌رزش داده‌نرێت و وەرزشەکانی تر پشتگوێ خراوە. ئیتر لەو یارییە دوورکەوتمەوە و ئێستاش هەرکاتێک یاریزانێکی کاراتی دەبینم لە تەلەفزیۆن دڵم پڕ دەبێت”.