Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 23

April 21, 2020

“بە منداڵی لە پۆلی نیوی چوارتا قبووڵ کرام، لەوێ عەبدولواحید نوری موعەلیم بوو، شوعی بوو لەو خوێندنگەیە دەرسی ئەوتەوە، ئێمە سێ چوار منداڵ بووین لەگەل خاڵمدا، پێیان وتین ئێوە منداڵن لە پۆلی نیو قبووڵتان ئەکەین. ئێمە 5 خوشک و برا بووین، دایک و باوکمان زوو مردن، لە ماڵی خاڵمان گەورە بووین، لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هیچ فەرقی پێ نەدەکردین.”

“لە ساڵی 1945ـەوە کە ئەو کاتە هەر منداڵ بووم، تەمەنم 13 ساڵ بوو، لەگەڵ حەرەکەی مەرکزییەتدا بووم بە شوعی. لەو کاتەوە، بەو هۆیەوە سجنم دی، دەردەسەریم دی، چەندین جۆر تێهەڵدانم دی، تەحقیقاتی جینائیم دی، هەرچی بەزم بوو بەسەر مندا هات. لە ساڵی 1953، حوکم درام تاکو ڕووخانی مەلەکیی مەلیک فەیسەڵ و هاتنی عەبدولکەریم بۆ سەر حوکم. ئینجا ئێمە ئازاد کراین.”