Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 26

April 23, 2020

“لە ساڵی 1974 لە کولییەی علوم دامەزرام لای دکتۆر هادی، ئەوەنەی نەبرد گواسترامەوە بۆ داروکتوب، بۆ لە لای مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار، ئەو کەسەی ئەلفوبێی فێرکردین. چوو بۆ ئەڵمانیا چاپەمەنییەکی هێنا، سەرەتا من و چەند کەسێکی کەم بووین دەستمان کرد بە ئیشکردن لە چاپەمەنییەکە، تا وای لێهات بووین بە 50 کەس، هەروەها مامۆستا کامەران موکری سەرپەرشتی ئەکردین. تاکە چاپەمەنی بوو لە زانکۆی سلێمانی. یەکەم چاپمان چاپکردنی دەلیلی تەلەفوناتی سلێمانی بوو، وردە وردە چاپەمەنییەکە گەورەتر بوو و ئەجیزەی تازەیان هێنا و سەرجەم پێداویستیی چاپیان هێنا، تا بووین بە چاپەمەنییەکی گەورە. تا ماوەیەکی زۆر لەوێ کارم کرد، پاشان چووم بۆ کتێبخانەی گشتیی سلێمانی، ئەو کاتە دکتۆر فازیلی حەمەی قەفتان بەڕێوبەری کتێبخانەی سلێمانی بوو.”