Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 27

April 23, 2020

“ئەو کاتە پۆلی 3ی ناوەندی بووم کە لە لای باپیرم شاگرد بووم، دوکانی دەلاکی هەبوو لە گەڕەکی سەرشەقام ساڵانی 1968 بۆ 1969. ڕۆژانە شەست فلسم هەبوو، باپیرم بڕیاری دا بچێت بۆ حەج، ئینجا حەجی جاران سێ مانگی پێ ئەچوو، هەتا گەڕایەوە لە حەجەکەی من خۆم فێری دەلاکی کرد؛ ئەوەنەم سەری خەڵک سەقەت کرد تا فێر بووم. کە گەڕایەوە، پارەکەم زیای کرد، ببووم بە خەلفە لە لای، کاتێک ڕۆیشتیشم بۆ عەسکەری، سوودم لە دەلاکییەکەم بینی، کە زانییان وەستام، منیان جیا کردەوە و وتیان تۆ پێویست ناکات ئەرکی ترت هەبێت. بەردەوام لە لای ئامرەکان بووم، تێکەڵی جوندییەکان نەدەبوم، کاتێک سەری ئامرێکم چاک دەکرد، 10 ڕۆژ مۆڵەتیان دەدامێ.”