Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 30

April 25, 2020

“لە ساڵی 1978 سەیارەیەکی بارمان کڕی، مۆدێلی شۆفرۆلێت، لە سلێمانییەوە ئەڕۆشتین بۆ دوکان، قەڵادزێ و ڕانیە، لە ڕێگە چی نەفەر هەبوایە سەرمان ئەخست، لە گەڕانەوەشدا بە هەمان شێوە. خەڵک بە گشتی دڵی ئاسوودە بوو. ئیشی سەرەکی ئێمەش کاتێ تەماتە، ترێ، هەنجیر و بەروبوومی لادێکان پێ ئەگەشت، ئەچووین بۆ لادێکان، بە تایبەتی شوێنە سەختەکان. هەموومان کۆمەڵێ شۆفێر بووین بە پەنجەی دەست ئەژمێردراین، دابەش ببووین، کۆمەڵێکمان بۆ شارەزور کۆمەڵێک بۆ شارباژێڕ، کۆمەڵێک بۆ دوکان و بازیان و ئیتر بەو شێوەیە دابەش ببووین. خەڵکی ئەو ناوچانەش ئەیانزانی ئەو ڕۆژە سەرەی کام شۆفێرەیە، هەرچی هەیانبوو دەمانهێنا بۆ شار و ساخمان دەکردەوە، هەموو بەروبوومێکی کوردی هەبوو، تەنیا شووتی نەبێ، ئەویش خەڵک تەنیا بەشی خۆی ئەکرد، زۆر نەبوو تا بتوانین بیهێنین بۆ ناو شار.”