Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 34

April 29, 2020

“من یەکێک بووم لەو هێزەی کە حکومەتی عێراق ناردی بۆ ئوردن بۆ پارێزگاریکردنی ئەو وڵاتە لە هێزی ئیسرائیل، کاتێ نیازیان هەبوو ئوردن بگرن، عێراقیش وەک هێزێکی هاوپەیمان هێزەکانی خۆی دابەش ئەکرد، ئێمە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووین لە شاری ئربد، تەقریبەن 16 مانگ لەوێ بووم، پاشان گەڕامەوە بۆ هەڵەبجە، هەر لەوێ تەسریح کرام، بەڵام کاتێک هەڵەبجە کیمیاباران کرا ئێمە بە پێ بەرەو سلێمانی بەڕێ کەوتین، کە گەشتینە سەیدسادق خەڵک بە سەیارە هاتبوون بۆ لای کەسوکاریان، ئێمەشیان سوار کرد و هاتینە سلێمانی، ئیتر هەر لەو شارە ژیانمان دەست پێ کرد، من چووم لە کارگەی جگەرەی سلێمانی دامەزرام و تا ساڵی 2008 هەر لەو کارگەیە بووم.”