Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 36

April 30, 2020

“لەو سەردەمەوەی نانێک بە عانەیەک بوو، من نانەواخانەم هەبووە لەم شارە، حکومەت یەک فەردە ئاردی 88 کیلۆیی ئەدا بە نانەوخانەکان بە 800 فلس؛ ئەم جۆرە نانەواخانانە پێیان ئەوترا عاشا، پاش ماوەیەک نانەواخانەی تیجاریش کرانەوە. لەو کاتەدا نانێک لە عاشا بوو بە 4 فلس، نانی تیجاریش بوو بە 10 فلس، نانە تیجارییەکان زۆر خۆشتر و گەورەتر بوون، لەبەر ئەوەی ئاردی سفری موسڵیمان ئەکڕی بە 3 دینار و 200 فلس، هەروەها خومرەی تایبەتیمان بەکار ئەهینا، ئەمەش بۆنێکی خۆشی ئەدا بە نانەکە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک لە نانەواخانەکان 2 فەردە نۆکیان ئەکڕی و ئەیانهاڕی، ئینجا لەگەڵ هەویرەکە تیکەڵیان ئەکرد بۆ ئەوەی زیاتر ناسک ببێت؛ بە کۆنێش هەر ناسک و خۆش بوو. تەقریبەن تا 10 ساڵ پێش ئێستا من هەر ئیشی نانەواییم ئەکرد، بەس نەمتوانی چیتر بەردەوام بم.”