Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 54

May 14, 2020

“لە ساڵی 1993 بە ئەمر چووین بۆ کەرکوک بۆ چالاکییەک لەگەڵ 3 کەسی تردا، بەڵام یەکێک لەو 3 کەسەی تر ناپاک بوو لەگەڵمان، لە هەردولا ئیشی دەکرد، کاتێک گەشتینە کەرکوک لە گەڕەکی ڕەحیماوا هەواڵی لێ دابووین، کەمینیان بۆ دانابووین و گیراین. ئێمەیان برد بۆ ئەمن، بۆ ڕۆژی دواتر لە پاڵ دیوارێک ڕیزیان کردین، تەنیا 3 کەسمان… ئینجا زانیمان کەسی چوارەم کەشفی کردووین. چاویان بەستینەوە و میلی سیلاحیان هێنایەوە، وتمان تەواو ڕەمیمان دەکەن، شایەتمانم هێنا، هەستم کرد ئەخیر ڕۆژی ژیانمە، بەڵام پاش کەمێک کامێرایان هێنا و دەستیان کرد بە ڕەسمگرتن و هەموو سیلاحەکانیان هێنا لە تەنیشتمانەوە دایان نا بۆ ئەوەی بڵاوی بکەنەوە بڵین پێشمەرگەمان گرتووە بە دیل، بۆ ماوەی 6 مانگ لە ئەمن منیان هێشتەوە، پاشان منیان برد بۆ ئەبوغرێب بۆ ماوەی 15 ساڵ حکوم درام، پاش ساڵێک لە زیندانی ئەبوغرێب بە لێبووردنی گشتی ئیمەیان ئازاد کرد.”