Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 68

June 6, 2020

“لە ساڵی 50کان کە سەردەمی مەلەکی بوو لە زۆرێک لە گەڕەکەکان سەمەنییان دروست ئەکرد و بە سەر خەڵکدا ئەیان بەخشییەوە – سەمەنی جۆرێک شیرینی تایبەت بوو شێوەی کەمێک لە محەلەبی ئەچوو – کاتێک حازر ئەکرا، بە مەنجەڵ بەسەر ماڵەکاندا ئەگەڕان و یەک یەک سەمەنێکیان بۆ ئەخستنە قاپی بچووکەوە، کە ئەو کاتە قاپەکان هەمووی مس بوون، ببوو بە بۆنەیەک و هەموو ساڵیک دووبارەیان ئەکردەوە، بەڵام لە ئێستادا نەماوە، لەگەڵ دروستکردنی چیخی سەربانەکان – کە ئێستا ستارەی پێ ئەڵێن – هەروەها پەرژین بۆ ماڵەکان، خەڵکی شارەکە کۆمەڵێ یاد و نەریتی لە دەست دا، چیتر خێزانەکان وەک جاران تێکەڵاوییان نەما.”