Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - South 84

July 14, 2020

“ئەوسا تەسجیل و ڕادیۆ هەبوو، خەڵکیش زۆر بەکاری ئەهێنا. سەردەمی گەنجیم زۆر حەزم لە ئیشی چاککردنی پارچەکانیان بوو. بەڵام دوای هەڵکشانی تەمەنم وردە وردە تاقەتی ئەو ئیشەم نەما، لەبەرئەوەی ئیشێکی ورد بوو. لەدوای ئەوە دەستمکرد بە چاککردنی پارچەی شتی ئاسانتر لەوان، بەڵام هێشتا ئەو ئارەزووەم هەر ماوە. ساڵانی حەفتاکان بوو، ڕادیۆیەکم هەبوو زۆر دڵم پێخۆشبوو، کێشەیەکی تێکەوتبوو بردم بۆلای وەستایەکی عەرەب، وتی بە دینارونیوێک بۆت چاکئەکەمەوە، کاتێ گەشتمە ماڵەوە وەک خۆی لێهاتەوە، خێرا ڕۆشتمەوە ناو بازاڕ بۆلای وەستایەکی تر پێیوتم بە دینارێک چاکی ئەکەم، بەڵام پێم نەبوو. هەربۆیە بڕیارمدا خۆم فێری ئەو ئیشە بکەم وخۆم ڕادیۆکە چاکبکەمەوە، تا وایلێهات زۆر باش فێری ئیشەکە بووم و خەڵکی گەڕەک هەمووی شتی بۆ ئەهێنام بۆ ماڵەوە بۆم چاکئەکردنەوە.”