Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 21

July 30, 2020

“هەمیشە پێمان وایە خواردن ئەگەر چەور و سوێر بێت بەتام و بەلەزەتە، بەگشتی ئەم بنەمایانە لەلامان بووە بە مەرج و وامان لێهاتووە کە شێوازی تازە بۆ خواردن دروستکردن تاقینەکەینەوە. زۆرێک لە بەهاراتەکان ناناسین و زۆر کەم بەکاریاندێنین، بادیان ڕۆمی، ئۆریگانۆ، مێخەک و مەرزەی کێوی و چەندین بەهاراتی دیکە کە چێژ و تامێکی نایاب بە خواردنەکان دەبەخشن. تۆزێک زیرەی ڕەش بکە ناو شلەوە یاخود کەمێک دارچینی بخە ناو شلەی قیمەوە بزانە چ تامێکی خۆشی پێدەدات. من زیاتر سماق بەکاردێنم، چونکە هەم سەلامەتە هەمیش بەتامە. هەرکەس خواردنی دەستی من بخوات، ڕاستەوخۆ بە تامی بەهاراتەکەدا دەزانێت من دروستم کردووە.”