Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - West 05

August 4, 2020

“شەست و شەش ساڵ بەر لە ئێستا، ماڵەوە ئامێرێکی موزیکی ترەمپێتیان بۆ کڕیم، ئەوکاتە ٢٥٠ لیرەی سورییان پێدا، ئەو پارەیە ئێستا بژێوی ژیانی دوو مانگی خێزانێکی تەواوە، ئیتر هەر لە تەمەنی دە ساڵیمەوە دەستم بە ژەندن کردووە و لای مامۆستا حەسەن تورک فێری موزیک بووم. زۆر سەرسام بووم بە گروپی ئامێرە مسیەکانی سریانیەکانی قامیشلۆ و بەوهۆیەوە ئارەزووی ژەندنم لەلا دروست بوو. بەشداری چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیم کردووە لە دیمەشقی پایتەخت، لە کاتی خزمەتی سەربازیشمدا چەندین ڕێزلێنان و دیاریم لە کاتی نمایشە سەربازیەکاندا لە لایەن وەزیری بەرگری سوریاوە پێبەخشراوە. ئێستاش لە کاری خۆم بەردەوامم و سەرقاڵی دروستکردنی گروپێکی موزیکی سەربازی ئامێرە مسیەکانم تایبەت بە سەربازانی سوپای ( دفاع الذاتي ) لە رۆژئاوا و بەشداریشمان کردووە لە بۆنەکانی ئاهەنگگێڕانی سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشدا لە ناوچەکە”.