Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - West 09

August 19, 2020

“لە شاری حەمصی سوریا وەک دیزاینەری جلوبەرگی ژنان کارم دەکرد، بەڵام دوای دەستپێکردنی شەڕ لە سوریا، گەڕاینەوە بۆ نزرگەی لەدایکبوونی هاوسەرەکەم کە شاری قامیشلۆیە، بەهۆی ئەوەی ناوچە کوردییەکان لەو کاتەدا زیاتر ئارامی و ئاسایشی تێدا بوو بە بەراورد بە ناوچە سورییەکان. لە ساڵی ٢٠١٣، هەستاین بە کردنەوەی پڕۆژەی خۆمان، ئەویش کارگەیەک بوو تایبەت بە دوورینی جلوبەرگی فۆلکلۆری کوردی، بەشداریمان لە پێشانگایەکی تایبەت بە جلوبەرگی کوردی کرد، لەو پێشانگایەدا زۆر سەرکەوتووبوین و ئەوەش وایکرد کە زیاتر هەوڵبدەین و پەرە بە کارەکەمان بدەین. دواتر هاوسەرەکەشمم فێری دروومان کرد و ئێستا هەردووکمان پێکەوە کاردەکەین. خەونی منداڵیم بوو کە ببمە دیزاینەری جلوبەرگ و ئێستاش خەونی خۆمم بەدیهێناوە”.