Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.
Humans of Kurdistan - East 27

August 21, 2020

“یەکەم جار کە لەسەر پەردەی سینەما فیلمم بینی، بۆم دەرکەوت کە کاتێک سەیری فیلمێک دەکەیت، دەکرێ بگریت یان پێبکەنیت. هاوکات دەکرێت وانەیەک بۆ ژیان وەربگریت. هەر ئەوکاتە هەستمکرد سینەما ئەو دونیایەیە کە دەمەوێت تێیدا بژیم. من لە بنەماڵەیەکدام کە هۆگری کتێب و موزیک و سینەمان، بۆیە ئاسایی بوو منیش حەز لە هونەر بکەم. ئامانجم ئەوەیە ببم بە ئەکتەری سینەما، بۆیە ساڵێک دەبێت لە شانۆ خەریکی ڕاهێنانم وسەرقاڵی فێربوونی بنەماکانی بوون بە ئەکتەرم. شانۆکار لە بەردەم کامێراشدا دەتوانێت ئاستێکی باش پێشکەش بکات و ترسی لە چاوی کامێرا نیە. باشترین ئەکتەرەکانی سینەما پێشتر ڕۆژگارێک شانۆکارێکی باش بوون و دواتر ڕێگەیان بۆ خۆشبووە کە لە سینەمادا دەربکەون.”