Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 10, 2020

“لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستم کردووە بە ڕاهێنان لەسەر ئامێری ڤایۆلین. زۆر کەس پێیان دەوتم ئامێری ڤایۆلین قورسە و ڕاهێنانی زۆری دەوێت، بەڵام من گوێم بەو قورساییانە نەدا و ڕۆژانە بەردەوام بووم لە ڕاهێنان. دوای هەشت مانگ لە بەردەوامی توانیم دەست بە ژەنین بکەم. لەگەڵ ئەوەشدا دەچوومە قوتابخانە و وانەی کوردیشم دەخوێند، بەڵام هەر بەردەوام بووم. برا گەورەکەم ئامێرێکی ڤایۆلینی بە دیاری بۆ هێنام و زۆر پشتگیرم بوو، پێی دەوتم کە بەهرەدارم و پێویستە کۆڵنەدەم. ئێستاش ڕۆژانە بەردەوام کاتژمێرێک ڕاهێنان دەکەم و گوێ لە پارچە و ژەنینی هونەرمەندە بەناوبانگەکان دەگرم. لە دوای دوو ساڵ، چوومە سەنتەری هونەر و ڕۆشنبیری و لەوێ بەردەوام بووم و لەگەڵ چەند گەنجێکدا لەوێ چەندین گروپی موزیکیمان دروستکردوو لە بۆنە و ئاهەنگەکانی شاری حەسەکە و تەل تەمر بەشداریمان دەکرد.”