Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 25, 2020

“تەمەنم بیست وهەشت ساڵە، پێتان سەیرنەبێت کە بڵێم لەو تەمەنەدا بومەتە کوێخای گوندەکەمان. فۆڕمی کوێخایەتی لەگەڵ جاراندا گۆڕاوە. پێشتر خەڵک بۆ چارەسەری کێشەی کۆمەڵایەتی ڕوویان لە کوێخای گوندەکەیان دەکرد، بەڵام ئێستا بۆ کێشەی ئەلیکترۆنی ڕوو لەمن دەکەن. لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە کاتێک یەکەمجار بە سەتەلایت ئاشنابووین، ئیتر لەو کاتەوە شارەزایی من دەستیپێکرد. دواتر وردە وردە توانیم کۆمپیوتەرێک بکڕم و خۆم فێری بەکارهێنانی بکەم. پاشان مۆبایل ڕووی لەهەموو ماڵێک کردوو و بووە زەرورەتێکی ژیانی ڕۆژانە. ئیتر دووبارە خەڵک بۆ جۆری مۆبایل و بەرنامەدانان و فۆڕماتکردن من تاکە مەڕجەعیان بووم. لە ئێستاشدا کە سۆشیاڵ میدیا جیهانی داگیرکردووە، دیسان خەمەکە هەر بۆمن بووە تا ئێستا نزیکەی ٢٠٠ ئەکاونتی فەیسبووک و ئیمێڵم بۆیان دروستکردووە. لێشتانی ناشارمەوە تا گەیشتمە ئەم کەسە شارەزایەی ئێستا، چەندین سەتەلایت و کۆمپیوتەر و مۆبایل و ئامێری دیکەم سوتاند و وێرانم کردن.”