Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 6, 2020

“خەمم ئەوەبوو لەو کۆلێژە وەرنەگیرێم کە هەموو تەمەنم هەوڵم بۆ یاوە. بەڵام کاتێک قۆناغی دوانزەم تەواو کرد، نمرەکەم ئەوە نەبوو کە ئەمویست. لەو کاتەیا کەوتمە نێوان دوو بڕیار، یان ئەوەتا دانیشم و ساڵێکیتر هەوڵبەمەوە، یاخود بچم بۆ هەر کۆلێژێک کە ناوم بێتەوە و بەردەوامبم لە خوێندن. تاکە شت کە بتوانێت بڕیارە ڕاستەکەم پێبات، دایکمە. بەردەوام پێم ئەڵێت ئەتوانی بەدەستیبهێنیت، بەڵام من بەو جۆرە بیر ئەکەمەوە کە مەرج نییە سەرکەوتنی تۆ تەنیا لەو شتەیابێت کە خۆت ویستوتە پێشتر. مامۆستایەکم هەبوو ئەیوت: زۆرم حەز لە ئەندازیاری بووە کاتی خۆی، باوکم فۆرمەکەی بۆ پکردبوومەوە و بەشی پزیشکی لەسەرەوە نوسیبوو. کاتێک زانیم، فۆڕمەکەم دڕاند و فۆڕمێکیترم وەرگرت. کە زانیم ئەندازیاری وەرمناگرێت، بیرکاری و فیزیام نوسی. ئێستا مامۆستای فیزیام و ئەگەر ژیان دووبارەبێتەوە هەر فیزیا ئەنوسم لەبەرئەوەی سەرکەوتوو بووم تیایدا.”