Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 23, 2020

“کە لە مەکتەب بووم حەزم لە دەرسە زانستییەکان بوو، بەڵام کەتێک تاقیکردنەوەی بەکەلۆریم کرد 63م هێنا، دەرەجەیەکی زۆر کەم بوو، کۆمەڵێک کۆلێژی نزم وەریان دەگرتم کە من هیچیانم بەدڵ نەبوو، ئیتر چوومە بەشی کوردی لە زانکۆی بەغداد چونکە خۆم حەزم بە بینینی بەغداد دەکرد، دوای چوار ساڵ تەواوم کرد بەڵام هێشتا حەزم لە بەشێکی زانستی بوو. دوای چەند ساڵێک لە دەرس وتنەوە بووم بە بەڕێوەبەر لە قوتابخانەی کاوە. ئەم هەموو کاتە تێپەڕی بەڵام هێشتا حەزم لە خوێندن بوو بۆ بەشی زانستی، ئەوەبوو ڕۆژێک نووسراوێکمان بۆ هات دەورەیەکی بیریکاری ئەکرێتەوە بۆ مامۆستایانی زانستی لەگەڵ ئەو کەسانەی حەزیان لێیە، خێرا ناوی خۆم تۆمارکرد و گەشتم بە ئاواتەکەی خۆم، لە دوای تەواوبوونی دەورەکە هەتا ئەو ڕۆژەی خانەنشین کرام وانەی بیرکاریم وتەوە.”