Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 7,2020

“فرە لە تەنیایی ئەترسم، تەنیایی فرە سەختە. شەوانە ئازا پەتووەکەم ئەخەمە سەرم و یەکسەر ئەخەفم. بەینێ ئەونە ئەترسیام و زاتم ئەچوو و بیرم ئەکرد کە جر و جانەوەرەی دنیا بۆم دێت هەر ئەو کاتە چۆم فیقەیکم سەند لە یەک و دووی نیوەی شەودا فیقەیکم تیا دەکرد هەموو هاوسێکانم ئەکێشا دەرەوە و ئەهاتنە دەرەو بەم جۆرەم دەکرد با تۆزێ لە سەرم پەرێت. سەختترین کات ژیانم ئێستەیە و زۆر تاڵە بۆ ئەوە تەنیام و کەس گەرەکمی نیە وەکوو جاران. بەڵام کاتێ کچ بۆم و ئەو کاتە تازە ژیانی هاوبەشیم پێک هێنابوو خۆشترین کاتی ژیانم بوو. جاران هەر کارێک پێم خۆش بوایت ئەنجامم ئەدا ئێسە هیچ کارێک ناتوانم ئەنجام بەم. ئێستەیش لە هەمیشە زیاتر بە مەردم و دوراو بەرو نیازم هەس، ئەم کرۆنایەش خراپتری کردوو چۆن ئەونە سەختە نە دەتوانێت بروینە لای خەڵک نەک خەڵکیش دێتە لامان هەموومان دەترسین. دایک و باوک و شوو و هەموویان زۆر باش بوون بۆم و گشتیان مردن. مێردەک تواو جەستەکانمی کرد بوو بە ئاڵتون و تواو ئەنگۆستە کانم ئالتۆن، تا ئێستە بە هیچ کەس نیازم نەبووە و هەمیشە دوعای خەیری بۆ دەکەم. چەن جار رۆیشتمە بۆ قەبریستان بۆ سەری زیارەتی مێردەکەم.”