Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 10, 2020

“لە بنەڕەتدا خەڵکی ئەرمینیام، کاتی جینۆسایدی ئەرمینیا باوکم هات بۆ قامیشلۆ. کاتی خزمەتی سەربازیم لە هێزی سوریا، نێردرام بۆ بەشی میکانیک، پێم وتن کە من دوکانی دەرمانی وشکەم هەیە و هیچ شتێک لە میکانیک نازانم. وتیان ناکرێت ئەرمەنی بیت و میکانیک نەزانیت. ساڵی 1960 باوکم دوکانێکی دەرمانی وشکەی کردەوە ئەو کاتە 16 ساڵان بووم، لەو کاتەوە لەو دوکانەدا کار دەکەم. ئەوەنە هۆگری دوکانەکە بووم ناتوانم ڕۆژێک لێی دوور بم. تەنانەت کاتی قەدەغەی هاتووچۆش بەهۆی کۆرۆناوە دەهاتم لەبەردەم دوکانەکەم دادەنیشتم.”