Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 12, 2020

“ساڵی 2015 تەقینەوەیەکی تیرۆریستی ڕوویدا لە ئاهەنگی نەورۆزدا، لە ناو قەرەباڵغییەکی زۆردا کە منیش لەوێ بووم. بریندار بووم و جەستەم لە 43 شوێن بریندار بوو و هاوڕێکانیشم بریندار بوون. ئاهەنگەکە لە ناوەڕاستی شاردا بوو، من و سێ هاوڕێم بڕیارماندا بڕۆین بۆ ئەوێ و بەشداری بکەین. لەو کاتەدا کارەساتەکە روویدا کە چەند سانییەیەک ئەبوو بەلای منەوە، هەموو ئەوەی بیرمە لەسەر زەوی کەوتبووم و دەنگێکی ئیزعاج لە گوێمدا بوو، هەستم بە برینەکانم نەدەکرد سەیری دەوروبەرم کرد هەموویان کەوتبوون لەسەر زەوی و گیانیان هەمووی خوێن بوو، ویستم هەڵسمەوە و یارمەتییان بدەم، ڕەفیقەکانم بەحاڵ دەناسییەوە ئەوەندە بریندار بوو بوون بەڵام منیش دوای تۆزێک لە هۆش خۆم چووم، کاتێک هۆشم هاتەوە لە نەخۆشخانە بووم و پێیان وتم هاوڕێکانم دیار نین دواتر بۆم دەرکەوت ئەوان لە نەخۆشخانەی تر چارەسەر وەردەگرن. شەوێکی زۆر ناخۆش بوو بۆ هەموو خەڵکی ناوچەکە.لەسەر جێگا مامەوە بۆ جەند مانگێک هەتا چاکبوومەوە، لەگەڵ هاوڕێکانمدا لە پەیوەندیدا بووین لە ڕێگەی ئینتەرنێت. ئەوە یارمەتیدام هێز بەمەوە بە خۆم و بڕیارمدا بەردەوام بدەم بە ژیانی ئاساییم.”

“دوای دوو ساڵ، لە ساڵی 2017 توشی صەدمە بووم کاتێک پێیان وتم صەرەطانمە، زۆر بێتاقەت بووم و بە خۆمم دەوت بۆ هەر من؟ بۆچئ قەدەر م وایە ئەم هەموو ناخۆشییەم بەسەر بێت، لە تەقینەوەیەک نەجاتم بوو ئێستا نەخۆشییەکی قورسمە. سەفەرم کرد بۆ دیمەشق بۆ وەرگرتنی چارەسەر، زۆر قورس بوو ئەو چارەسەری کیمیایی و تیشکییەی وەرمدەگرت. ئەو هەموو ترس و دڵەڕاوکێیە وەک مردن وابوو بۆ من. ژیان بۆ من وەستابوو ئەو ماوەیەم قورسترین کاتی ژیانم بوو، نزیکی ساڵێک مامەوە هەتا چارەسەرەکەم تەواو بوو وە چاک بوومەوە. هەر لە کۆنەوە بەوە ناسراوم کە لیمۆ زۆر دەخۆم. ڕؤژی نزیکی کیلۆیەک لیمۆ دەخۆم، یان دەیکەم بە شەربەت یان دەیکەم بەسەر خواردنەکانمدا، لەوانەشە ئەوە یارمەتی دابم لەم نەخۆشییە چاک ببمەوە.”