Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 17, 2020

“من و خێزانەکەم سەفەرمان کرد بۆ دیمەشقی پایتەخت، بۆ ئەوەی لەوێ بخوێنم، لەوێ ئەدەبی ئینگلیزیم دەخوێند، باری داراییمان زۆر باش نەبوو، لەگەڵ خوێندنەکەمدا کارم دەکرد و زۆر هیلاک دەبووم،سەرەڕای ئەوەی خێزانەکم لەگەڵ ئەوەدا نەبوون کار بکەم چەند جارێک لە خوێندن وەستام بۆ ئەوەی بتوانم داهاتێک بۆ خۆم کۆبکەمەوە و مەسرەفی خوێندنەکەم بکەم. لەگەڵ ئەوەی دوای خوێندن دەچووم بۆ کار، چەندین جار توشی توانج و بێزارکردن بوومەتەوە کە بۆتە هۆی ئەوەی کارەکەم بەجێبێڵم و بچـم لە شوێنێکی تر کاربکەم. بەدەر لەوەش جەنگ هەبوو لە نێوان ئیسلامییە توندڕەوەکان و سوپای سوریا، بەوهۆیەوە ڕۆیشتن بۆ زانکۆ زۆر مەترسیدار بوو لەبەر ئەوەی بۆمبباران بوو. لەو کاتەدا بیرم دەکردەوە بڕۆم بۆ زانکۆ و نەگەڕێمەوە لەبەر مەترسیداری ڕێگاکە، چونکە خێزانەکەم زۆر خەمی منیان بوو و دایمەن قەلەق بوون.”