Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 15, 2020

“ماوەی 34 ساڵە لە شارە خنجیلانەکەی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان دەژیم. لە تەنیایی و مردن زۆر دەترسم و بیرکردن پێشی بۆم ناخۆشە. ئەوەی کە لەم ماوەیە بۆم بەسەرهات تەواوی خۆشی و ناخۆشییەکانی ئەم تەمەنەمی برد. لەماوەی ئەو چەندین ساڵە توندڕەوی ئیسلامی پەرەی بەخشیبوو لە چەن شارێکی نێزیکمان، شەوێکی زۆر ساردی زستان لە سەر ئیشوکاری خۆم لە دوکان چەند کەسێک کە سەروچاوی خۆیان پۆشیبوو، قەمە بەدەست هاتن و هەموو دوکانیان شڵەژاند و تەنانەت خۆمیشیان بریندارکرد. ئەمە ناخۆشترین بەسەرهاتی ژیانم بوو وەک چۆن ئەوەی بیرەوەری جوان لە داهاتووی ژیانمبوو هەمووی پڕ بوو لە ئاشفتگی. ئەوەی کە لە جیهان مرۆڤایەتی بریندار دەکا، کەسانێکن کە تەنیا خۆیان بە حەقیقەت دەزانن و ڕێز بۆ بیروڕاکانی دیکە ناگرن و هەمووی ڕەتدەکەنەوە. ئێستەش وا بیر ئەکەم لە ئەو شەوە خراپترم نەبوو چون بە ناحەق بوو و هیچ کات نەمتوانیوە لە بیریکەم. چەن ساڵی پێ چووە بەڵام ئێستاش هەر ئەسەری لە سەر ژیانم ماوە و ژیانم لەو شەوەوە گۆڕا و وەک پێشی نەمایەوە. لە دوای تەمەنی ۲۱ ساڵییەوەی ئەوەم دەسکەوت کە دنیا هەر چێک سەخت بیگری سەختتر دەبێ و سەختتر لەگەڵت دەکات و هەر چێ ئاسان بیگری ئاسانتر دەبێ.”