Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 20, 2020

“وەختێک کە دەبیرستانی بووم شەکم کرد بە ئەوەی کە بۆچە خەیڵ دایک و باوکم هەر خەریکن بە دەوروبەر منا تێن و قسەکانیان بۆ دارە. دوای ئەوە کە ڕۆیشتمە زانکو ئیتر یەقینم پەیا کرد کە هەر دوو خەیڵەکە بە بۆنەی ماڵ و دارایی کە بوومان، من بخوازن بۆ کوڕەکانیان. یەکێک هەر لە ئەو خزمانەمان لە مناڵییەوە کردوویە مێشکم منیش بە خەیاڵی عەشقی ئەو ژیانم بەسەرئەبرد و ئەونە خۆمم مەحدود کرد کە لە هەر چێک خۆشی بوو خۆمم مەنع کرد. حەتا یەکجاریش لەگەڵ کوڕێک قسەم نەکرد بۆیە بیرم ئەکرد ئەبێ فەقەت بۆ یەک کەس بم. هەر وا بەردەوام بووم تا کاتێک هاتە داوام و تا ئەو کاتە بیرم ئەکرد کە خۆشبەختترین کچی عالەمم. دایکم هەر ڕۆژی ئەوەڵ ناڕازیبوو، بەڵام دوایی گوتی جوانن و مناڵن بە تێپەڕبوونی کات ژیانیان ساز دەکەن و ڕازیبوو. دوای تێپەڕبوونی ماوەیەک لە دەسگیرانیمان،کەم کەم دەر کەوت کە ئەو کوڕە پێشینەیکی خراپی هەیە و بە داخەوە نە ئێمە نە کەسوکاری خۆیشی نەیاندەزانی. گەرچی تەواوی تەمەنم بە ئەوە ڕۆیشت بەڵام ئێستە خۆشحاڵم و بیر ئەکەم خوا خۆشمی گەرەکبوو. دوای ئەم ئێتفاقە نەمتوانی بە هیچ پیاوێک ئێعتمادکەم، بە تەواوی کاتم دانا بۆ دەرس و کار و زۆر باش پێش ڕۆیشتووم”.