Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 26, 2020

“بە کرێکاری و هەژاری خوێندنم تەواو کرد. نەهامەتی زۆرم چەشت بەڵام لەسەر هەموو ئەوانە ئارامم گرت، تەنیا بۆ ئەوەی بتوانم پاشەڕۆژێکی باشم هەبێت. قەت بیرمناچێت یەکەم مەعاش کە وەرمگرت چێژەکەی بە شێوەیەکبوو کە وەسف ناکرێت، چونکە پێم لەسەر پەتی باریکی ژیان بوو. ئێستاش کە کاتێکی زۆری بەسەردا تێپەڕیووە شتەکان گۆڕاون و ژیان قورستربووە زۆرجار بیرم لەوە دەکردەوە کە پێویستە ژیانم باشتربێت و بەو بڕە پارەیەی وەریدەگرم دەمتوانی ژیانێکی ئاساییم هەبێت، بەڵام نەمدەتوانی پاشەکەوتێکم هەبێت تا داهاتووی لەسەر بنیات بنێم. تاوەکو ڕۆژێکیان لە دەوام بووم، لەناکاو گەنجێکیان هێنا بەهۆی دەمەقاڵێ لەگەڵ باوکی، بە فیشەک لەسەری خۆی دابوو. کە بینیم کوڕەکە سویچی سەیارە گرانبەهاکەی هەر بە کەمەریەوەبوو. جلی شاز و بۆنە مارکەکەی زوو هەستت پێدەکرد، لە ڕووخسار و هەڵسوکەوتی ئەوانەی هێنابوویان دیاربوو لە خێزانێکی زەنگین بوون. کە ئەو دیمەنەم بینی، بەهۆش خۆم هاتمەوە و ئەو قەناعەتەم بۆ دروستبوو کە خۆشبەختی بەسامان نییە”.