Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 2, 2021

“دوای سەربازی و هاتنەوەم لەوێ، بیرم کرد کە کاملبووم و ئاگاهیکی باشم لە سەر ژیان هەیە، هەر ئەوکاتە کە هاتمەوە هاوسەرگیریم کرد. پێموایە دوای هاوسەرگیرییەکەم ژیانم زۆرتر پر لە ئاگاهی و زانیاری بووە و ئێستە دەتوانم بڵێم بنیامێکی ئاگادارم. ژیانی هاوبەشی بنیام مەحدودتر دەکات بەڵام زۆر گرینگە لە داهاتوو و بیر و باوەری ئێنسان. هاوسەرەکەمم خۆم هەڵمبژارد و زۆر خۆشم بوو، دوو ساڵ خاتوونەکەمم خۆشدەویست. پێش ئەوەی کە بە خانەوادەم بلێم. ئەو کات کە من جەوان بووم و لە گوند دەژیام، نە موبایل بوو و نە هیچی دیکە بۆ گەیشتن و نیشاندانی خۆشەویستیت بە خۆشەویستەکەت نەبوو. زۆر سەخت بوو بەڵام زۆر جیاواز بوو لەگەڵ ئێستە. شەو و ڕۆژ لە کوڵانەکان بە هیوای ئەوەی کە ئەو کەسەی کە خۆشماندەویست ئەگەریاین و نامەمان دەنووسی و لە سەر رێگاکەیان داماندەنا تا بەڵکو بیبینن و بیخوێننەوە. ئێستە زیاتر لە خۆم و ئێمانم دەترسم چۆن لە نوێژ خۆیندن کاڵ نوێژم. زۆر کات زۆر چت ببووە کە پێمخۆشبووە پێبگەم و دڵم پێخۆش بووە، بەڵام نەکراوە یا کاتێک کە بۆم جۆر بووە ئیتر پێم ناحەز بوون و دڵم وەکو ئەو کاتەی کە حەزم لێ ببووە نەبووە”.