Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 14, 2021

“باوكم ئەو دوكانەی دانا، خەڵك ئەگەر سەماوەر و كەتری یا عەلادین و پەڕەمێزیان لێ خرا دەبوو یا دووكەڵی دەكرد یا پڵیتەكەی دەبوو بگۆڕدرێ یا سەماوەر و كەتری بەریان دەگرت بۆی چاک دەكردن. ھەڵبەت دوای وەی كە خەڵك توانییان لە نەوت كەڵک وەربگرن، چونکە پێشتر ئەو كارانە بە دار یا ڕەژی دەكردران من ھەر لە منداڵێوە دەگەڵ باوكم دەچووم بۆ دووكان و كارم دەگەڵ دەكرد. بەڵام دواتر بە تەواوی دەستمكرد بەو كارەی و ئێستاش ھەر لەسەری بەردەوامم. كارەكەم بە ھۆی وەی كە دووكەڵی زۆر تێدایە یا زۆر جاران دەبێ بە ئەسید و مەوادی شیمیایی كارێ بكەم بڕێك مەترسیدارە و دەبێ زۆرم ئاگا لە خۆم بێ. ھەڵبەت ئێستاش بە ھۆی كەڵك وەرگرتنی خەڵك لە گاز، سەماوەرەكان بوون بە گازی و یا زۆربەی خەڵك لە كەتری بەرقی یا كەتری سەر گازی بۆ چا سازكردن كەڵك وەردەگرن و ھەر ئەوەش بۆتە ھۆی وەی كە كاری من لە جاران كەمتر بێ، بەڵام دیسانیش ھەر لە خودای بەزیاد بێ. شكور بۆ خودای دەتوانم بژێوی خۆم و ماڵ و منداڵم بە ڕسقی حەڵاڵ پەیدا كەم”.