Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 24, 2021

“بە منداڵی لە قاوەخانەکەی باوکم کارم دەکرد، دوای مردنی باوکم قاوەخانەکە بۆ من مایەوە، بووم بە خاوەنی کۆنترین قاوەخانەی قامیشلۆ. باوکم قاوەخانەکەی کردبوو بە شوێنی ئاشتکردنەوە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. هەروەها لە یەکەمەکان بووین کە تەلەفیزیۆنی ڕەش و سپیمان هێنا بۆ قاوەخانە لە قامیشلۆ. باوکم ساڵی 1925 قاوەخانەکەی دروستکردووە، ئەو کاتەی فەڕەنسییەکان لە ناوچەکەدا بوون، ئەو کاتە ئەفسەرەکانی هێزی فەڕەنسی زوو زوو دەچوون بۆ قاوەخانە. جەلال تاڵەبانی سەردانی قاوەخانەکەی کردووە و هەروەها سەدام حوسێنیش. دەنگدانەوەی زۆر بوو لە شارەکەدا. هەتا ئێستاش لەسەر شێوە کۆنەکەی ماوە، ئێستا زۆربەی ئەو کەسانەی دێن بۆ قاوەخانەکە کەسانی بەتەمەنن، لێرە ئیسراحەت دەکەن و یادەوەرییە کۆنەکانیان بیر دێتەوە. زۆر دڵخۆشم کە هەر لە منداڵییەوە تاوەکو ئێستا لەم قاوەخانەیەدا کاردەکەم. من لە باوکمەوە بۆم ماوەتەوە و منیش بۆ منداڵەکانمانی بەجێدەهێڵم”.