February 5, 2021
“باوكم به ته‌نیابوو و دوو برای تریشم بچووكبوون و توانای كاركردنیان نه‌بوو، من كوڕی گه‌ورەی باوكم بووم. بۆیه له پۆلی پێنجی سه‌ره‌تایی وازم له خوێندن هێنا و ده‌ستم به حەماڵی کرد. سه‌ره‌تا له ناو بازاری موسڵ به زه‌مبیل كه‌لوپه‌لم ده‌گواسته‌وه رۆژانه‌کەم 10 فلس بوو. ساڵی 1964 لەسەردەمی عەبدولکەریم قاسم چووم بۆ كارگەی شه‌كری موسڵ. ئەوکاتە یه‌كه‌م كهسبووم كه توانیم سێ فه‌رده شه‌كری سه‌د كیلۆیی هه‌ڵبگرم لهوكارگهیەی كارم لێده‌كرد. رۆژێكیان گره‌وم كرد له‌گه‌ڵ پیاوێكی خەڵکی گەیارەی موسڵ. هات بۆلامان و وتی كێ ئه‌و سێ فه‌رده سه‌د كیلۆیهیی شه‌كر ههڵگرێی پاداشتی ده‌كه‌م. منیش لە هەموویان بچووکتربووم ده‌ستم هه‌ڵبری وتم من. پیاوە عەرەبەکە گاڵتەی پێدەهات و وتی گرهوبێت ئه‌گه‌ر توانیت سێ فه‌رده شه‌كره‌كه‌م بۆ بگهیەنیتە لای ئوتومبیلهكهم، سه‌رجه‌م كرێكارانی كارگاكه میوانی ده‌كه‌م و ئەگەر نهیگهیەنی خۆت ده‌بێت پاره‌ی خواردنه‌كه بده‌یت. سێ فەردەکەم هەڵگرت و گرەوەکەم بردەوە. له‌و سه‌رده‌مەدا باوكم له شاره‌وانی موسڵ مانگانەکەی شەش دینار بوو. من رۆژانه‌کەم 16 دینار بوو. ته‌مه‌نم نزیکەی 80 ساڵه و تا ئێستا پێنج جار سه‌ردانی ماڵی خوام كردووه و له رووی ته‌ندروستیشه‌وه زۆر باشم”.