Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 21, 2021

“کە منداڵ بووم ئاژەڵداریم دەکرد، بەهۆی ئەوەی لە گوند دەژیام و مەڕ و ماڵاتم هەبوو، بڕیارمدا ببم بە دکتۆری ئاژەڵان بۆ ئەوەی ئاژەڵەکان لە مردن ڕزگار بکەم و چارەسەریان بکەم. چوومە زانکۆی “البعث” لە شاری حەمای سوری و توانیم ساڵی 1988 تەواوی بکەم. لە ساڵی 2003 حکومەت بڕیاریدا سەندیکای پزیشکانی ڤێرتەرنەری دابمەزرێنێت بۆ یەکەمجار، هاوڕێکانم منیان پێشنیار کرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی و لە هەڵبژاردنەکان بردمەوە. بەڵام من ڕەتمکردەوە ببم بە سەرۆکی سەندیکاکە، پێموتن نامەوێت تەنها لە پشت کورسییەکەوە دابنیشم، دەمەوێت خزمەتی هەژاران بکەم و چارەسەری ئەو ئاژەڵانە بکەم کە کەسانی هەژار بژێوی ژیانیانی پێدابین دەکەن، بۆ ئەوەی پاڵپشتییەک و یارمەتیدەرێکیان بم. نزیکی 28 ساڵ لەمەوبەر دەرمانخانەیەکم کردەوە تایبەت بە ئاژەڵان و دەستمکرد بە کارکردن. بەڕای من دکتۆری ئاژەڵان قورسترە لە دکتۆری مرۆڤ، چونکە مرۆڤ دەزانێت چی بەسەر هاتووە و دەتوانیت سوودیان لێوەرگریت، بەڵام ئاژەڵەکان ناتوانرێت سوودیان لێوەرگریت بۆ ئەوەی بزانیت کوێیان ئازاری هەیە. کارەکەی من زیاتر ئینسانییە، هەر کاتێک ئاژەڵێک چارەسەر دەکەم و ڕزگاری دەکەم، وا هەست دەکەم هەموو ماڵی دنیا هی منە”.