Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 4, 2021

“زۆر منداڵبووم کاتێک دەستم بەو کارە کرد، لە کاشی سڕینەوەی مەتبەخەوە دەستمپێکرد. قەت بیرم ناچێت کاتێک قۆناغێک لەکارەکەم چوومە پێش و بووم بە قاپشۆر. ئەوەندە بچووک بووم دەستم نەدەگەیشتە سەر مەغسەل ناچار تەختەیەکم لەژێر پێم دادەنا. نەوەستام و بەرگەی هەموو ناخۆشییەکانم گرت تا لەکۆتاییدا بوومە شێف .ئێستا کە هەشت ساڵە شێفم و ئەوەی دەیزانم بەرهەمی هەموو ئەو ڕۆژانەیە کە پڕبوون لە نەهامەتی. شوکری خوا دەکەم کە ئێستا مانگانەیەکی باش وەردەگرم. ڕۆژانە خواردنی 80 کەس ئامادە دەکەم. تەنها بۆ جارێکیش کەس گلەیی لە خواردنم نەبووە، ئەوەش بۆ من زۆر مایەی خۆشحاڵییە. ئەوەندەی دەرفەتم هەبێت لەماڵەوە یارمەتی دایکم دەدەم لە خواردن دروستکردن. ئومێد دەکەم ڕۆژێک زەواج بکەم و ئاواش یارمەتی هاوسەرم بدەم”.