Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 20, 2021

“کۆمەڵێک هاوڕێم ناسی تۆباکۆیان قاچاخ دەکرد، پۆلیس پێیزانین و دەستبەسەری کردن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا منیشیان تۆمەتبارکرد چونکە هاوڕێیان بووم وە دەستگیریان کردم، ماوەی سێ مانگی حوکمدرام و زیندانی کرام. دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ و نیو دەستییانکرد بە دابەشکردنی گاز بەسەر زیندانییەکاندا بۆ ئەوەی خواردن لێبنێن. ئێوارەکەی هەندێک لە زینداییەکان لەبەر ئەوەی بەبێ دادگایکردن و دیاریکردنی ماوەی دەستبەسەربوونیان زیندانی کرابوون ئاژاوەیان نایەوە، کە هەندێکیان بە تۆمەتی دزیکردن و هەندێکیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوون. گازەکانیان ڕشت بەسەر بەتانی و سیسەمەکاندا وە کۆیان کردنەوە و ئاگریان تێبەردان لەناو ژوورەکەی تێیدا دەماینەوە، ئاگر بە هەموو زیندانییەکەدا بڵاوبووەوە، توانیم لەو کاتەدا هەڵبێم و هەندێک لە زیندانییەکانی تر لە حەمامەکاندا خۆیان شاردەوە”.

“نەمدەتوانی هیچ شتێک بکەم ئاگرەکە زۆر بوو وە لە دەستیش دەرچوو بوو، تەنانەت ئەو پۆلیسانەی بەرپرسیار بوون لە زیندانییەکان بەجێیان هێشتین و ڕایانکردە دەرەوە و پەیوەندییان کرد بە ئاگرکوژێنەوەوە بەڵام درەنگ گەیشتنە سەر ئاگرەکە، زیندانەکە سووتابوو و نزیکەی 58 کەس گیانی لەدەستدابوو لە ئاگرەکەدا. دوای ئەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، ڕۆیشتم بە دوای کوڕی پورمدا گەڕام لەبەر ئەوەی ئەویش لەگەڵمدا دەستبەسەر بوو، سوپاس بۆ خوا ئەویش لە ئاگرەکە ڕزگاری بوو لەبەر ئەوەی خۆی لە حەمامەکەدا شاردبووەوە. ڕۆژێکی زۆر تراجیدی بوو بۆ هەموو ئەو کەسانەی ڕزگاریان بوو، هەندێک هاوڕێم لەدەستدا کە لە زیندان ناسیبوومن. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کرا و بڕیاری لەسێدارەدان درا بەسەر بکەرەکانیدا. دوای ئەوەی ئازادکرام بڕیارمدا کە واز لە کاری قاچاخ و ئەو کارانە بێنم کە پێچەوانەی یاسایە و جارێکیتر نەگەڕێمەوە بۆ زیندان، قاوەخانەیەکم کردەوە و کاری تێدا دەکەم و تا ئێستاش بەڕێوەیدەبەم”.