March 31, 2021
“له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د حه‌سن به‌كر، سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی عێراق بڕیارێك ده‌رچوو کە قوتابیان بۆیان هه‌یه سێ مانگ گه‌شتێك بكەن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، منیش له‌و سه‌رده‌مه پاسپۆڕتێكی گه‌شتیاریم ده‌رهێنا و چوومه ڤییەنای پایته‌ختی نه‌مسا و دواتر خۆم ونكرد. خۆم ڕاده‌ستی پۆلیس كرد و وتم نامه‌وێت بڕۆمەوە وڵاته‌كه‌ی خۆم. ساڵی 1979 له كه‌مپ نیشته‌جێبووم و دواتر ئیقامه‌م وه‌رگرت. ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كۆمپانیایەكی نه‌مسایی له بواری كاره‌با كارمكرد، گڵۆپمان دروستده‌كرد و له ڕووی ئابوورییه‌وه ژیانم خۆش بوو. دواتر فێری زمانی ئه‌ڵمانییان كردم به حوكمی ئه‌وه‌ی وڵاتی نه‌مسا زمانی خوێندن و نووسینیان ئه‌ڵمانییه. ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له نه‌مسا مامه‌وه و جنسیەی وڵاتەکەم وه‌رگرت. ساڵی 1985 له موسڵ حكومه‌تی به‌عس باوكمیان گرت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فشار و من بگه‌ڕێمه‌وه موسڵ. بۆیه منیش چوومه باڵیۆزخانه‌ی عێراق و پێموتن به‌و مەرجە دەگەڕێمەوە کە باوکم ئازاد بکەن”.
“بیرمدێت دهرزییەكیان لێدام و بێهۆش بووم، كاتێك به‌خه‌به‌ر هاتمه‌وه و چاوم کردەوە له به‌غداد بووم. دواتر هۆكاری بێهۆشکردنەکەم زانی و ئه‌وه بوو له كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفال من وه‌كو هاوخهمێك بۆ كورد به‌شداری گردبوونهوهم كرد و ئاڵای كوردستان‌م هەڵکردبوو، دواتر هه‌ر كورده‌كانی ئه‌و وڵاته هه‌واڵیان لێدابووم، ئه‌وەش بووه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عس به‌و شێوەیە مامەڵهم له‌گه‌ڵ بكات. من جنسیەی نه‌مسام هه‌بوو و ئەو وڵاتە پشتگیری‌یان كردم ئه‌گینا به‌عس بڕیاریدابوو له سێداره‌م بدەن. ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه له ڕووی ده‌رونییه‌وه زۆر كاری تێ‌كردووم، به‌ڵام دڵخۆشم ئێستا له كوردستانێكی ئارام ژیان ده‌گوزه‌رێنم”.