April 26, 2021
“له ته‌مه‌نى یازدە ساڵیدا دەستەکانم لەگەڵ مقەست بوون به هاوڕێ و لەوکاتەوە تا ئێستا 49 ساڵە ئەمە پیشەمە. له ساڵى 1974 په‌یوه‌ندیم به شۆڕشه‌وه كرد. لە بارەگای شۆڕش لە چۆمان سەرتاشخانەم دانا و سەری پێشمەرگەکانم چاکدەکرد. کە شۆڕش شکستی هێنا و چووینە ئێران لەوێش هەر کارم دەکرد. دواتر گەڕاینەوە هەولێر و نزیكه‌ى هه‌ژده ساڵ له‌وێ سه‌رتاشیم كرد تا شه‌ڕى براكوژى 1995 هەڵگیرسا. دواتر هاتمه ئاكرێ و لەوێ دوكانم دانا. له‌پاڵ كارى سه‌رتاشی، دوكانه‌كه‌م وه‌كو ناوه‌ندێكى هونه‌ریى لێهاتبوو، ئه‌و سه‌رده‌مه خه‌ڵكى سنووره‌كه زۆر پاڵپشتى هونه‌رمه‌ندیان دەكرد. جگە پیشەکەی خۆم حه‌ز و خولیام بۆ كارى وێنهگردن و ریكۆردكردنى ده‌نگى هونه‌رمه‌ندان هەبوو، ئەمەش وایکرد تۆمارگایەکم دانا و کاسێت و بەرهەمی هونەرمەندانی ئەو سەردەمەم بە خەڵک ئاشنا دەکرد”.
“چەندجارێکیش رێزلێنان و خەڵاتم وەرگرتووە لەلایەن وەزیری رۆشنبیرییەوە. له‌گه‌ڵ هاتنى تیرۆرستانی داعش بۆ سنوورى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌رتاشى خەڵکی ئاكرێ له میحورى ناوه‌ران و خازر و باشیك سه‌رى پیشمه‌رگه‌مان دهتراشى و سوپاسمان دەکردن کە ئێمە دەپارێزن. جیاوازى من له‌گه‌ڵ سهرتاشهكانى تر ئه‌وه‌یه هه‌موو ته‌مه‌نێك دێته لام سه‌ر چاك ده‌كەن. زیاتر حهزدەکەم بە مقه‌ست كار بكه‌م هه‌رچه‌نده زیاتر ماندوو ده‌بم به‌ڵام حه‌ز و خولیام بۆ به‌كارهێنانى مقه‌ست زیاتره چونكه هه‌موو سه‌رێك وه‌كو یه‌كتر نییه”.